شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی سوپای عێراق، كوژرانی ده‌یان ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق ڕاگه‌یاند.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕای گه‌یاندووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له جۆری F16 به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی پرۆسه‌ی (قادمون یا نینوی) سێ پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له شارۆكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كردووه‌ته ئامانج.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا ده‌یان ئه‌ندامی (ئینغیماسی) داعشی كوژراون.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2016، جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی داعش له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 ته‌واوی شاره‌كه‌ی داگیر كرد، هاوكات له 24ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ توانرا ته‌واوی به‌ری چه‌پی شاره‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، له 19ی شوبات/فێبرایه‌ریش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته جه‌نگه‌كه به سه‌ختی به‌رده‌وامی هه‌یه و چه‌ندان گه‌ڕه‌ك كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه، هاوكات ناوه‌ندی مووسڵی كۆن و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌م به‌ده‌ستی داعشه‌وه ماون، له‌به‌ره‌ی ڕۆژئاوای شاره‌كه‌شه‌وه حه‌شدی شه‌عبی گه‌مارۆی شارۆكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری داوه.