ماڵپه‌ڕی "ئه‌لعه‌ره‌بییه" له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، ته‌نگژه‌ی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌قۆزێته‌وه و ده‌یه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه پلانه‌كانی بۆ ڕیفراندۆم دانراوه، له‌بار ببات.
وه‌ك ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ی پێ كردووه، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، له‌لایه‌ن ئه‌و حكوومه‌ته‌وه ڕاسپێردراوه كه ته‌نگژه ناوخۆیییه‌كان قووڵتر بكاته‌وه و نه‌یه‌ڵێ هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و ڕیفراندۆم بگاته قۆناغی جێبه‌جێكردن.
سوله‌یمانی، ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی ده‌قۆزێته‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و هێزه كوردییانه بكات كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌كرێ (وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه باسی كردووه).
ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه، ماڵپه‌ڕی "وشه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "قاسم سلێمانی" فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆیییه‌كانی یه‌كێتی و ناوبژیوانیكردنی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه، ئێسته له سلێمانییه و بڕیاره له‌گه‌ڵ "كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی" جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و "ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د" هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی كه ڕابه‌رایه‌تی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كات و "مه‌لا به‌ختیار" لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، ئێران هێزی سه‌ربازیی خۆی هێناوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به بیانووی ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له وڵاته‌كه‌دا باره‌گایان هه‌یه.
ئێران پێشتریش به شێوه‌ی ئاماژه چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆی ئابووریی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندووه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له هه‌نگاونان به‌ره‌و ڕیفراندۆم، بۆیه هه‌رێمی كوردستان (وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی باسی ده‌كات)، په‌نای بۆ زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگیی ئابووری له‌گه‌ڵ توركیا بردووه و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌بێ.