به‌رێوه‌به‌رێتى گشتى كاره‌باى سلێمانى له‌باره‌ى به‌كارهێنانى ئامێرى سپلیت له‌وه‌رزى هاویندا رێنوێنى ده‌داته هاووڵاتیان.
به‌پێى ئاگه‌دارییه‌كى به‌رێوه‌به‌رێتى گشتى كاره‌باى سلێمانى كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه هاتووه، له وه‌رزى هاویندا به‌هۆى به‌كارهێنانى سپلیت ئاستى به‌كارهێنانى كاره‌با به‌ڕێژه‌ى 60% بۆ 70% زیاد ده‌كات و پێویسته هاووڵاتیان چه‌ند رێنوێنییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه جێ به‌جێ بكه‌ن.
له‌خاڵێكى ڕێنوێنییه‌كاندا هاتووه، پێویسته دانانى سپلیت له‌سه‌ر پله‌ى 25 بێت و به‌رده‌وام ئۆتۆماتیك بكات و ژوورى به‌كارهێنانى سپلیته‌كه گونجاو بێت.
به‌گشتى رێنوێنییه‌كان به‌وشێوه‌یه‌ن كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.