ئه‌و زبڵه‌ی له رۆمای ئیتاڵیاوه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ نه‌مسا ده‌گوازرێته‌وه، یارمه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ رووناككردنی چرای ماڵه‌كانی نه‌مسا.
له‌م دواییانه كارگه‌یه‌كی گۆڕینی زبڵ بۆ وزه له نزیك شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا دامه‌زراوه. ئیتاڵیا پاره ده‌داته كۆمپانیای نه‌مسایی "ئی ڤی ئێن" بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رووی ٧٠ هه‌زار تۆن زبڵی شاری رۆما.
ئه‌م زبڵه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌گاته باكوری ئیتاڵیا و دوای تێپه‌ڕبوون له چیاكانی ئه‌لپ، ده‌گاته وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای "تسوندن دۆرف" له دانوب.
هه‌فتانه سێ شه‌مه‌نده‌فه‌ری پڕ له زبڵ ده‌گاته وێستگه‌كه و هه‌ر كامێكیشیان توانای گواستنه‌وه‌ی ٧٠٠ تۆن زبڵیان هه‌یه. ئه‌م زبڵه له‌دوای سووتاندن بۆ جۆرێك گازی گه‌رم ده‌گۆڕێت كه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵمه.
ئه‌م هه‌ڵمه دواتر ده‌گوازرێته‌وه وێستگه‌كه و بۆ كاره‌با ده‌گۆڕێت. ١٧٠ هه‌زار خانوو له نه‌مسا له‌و كاره‌بایه سوود وه‌رده‌گرن.
گواستنه‌وه‌ی زبڵ به مه‌ودای هه‌زار كیلۆمه‌تر بۆ هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه به كارێكی ژیرانه نه‌یه‌ته به‌رچاو، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه به‌شێكن له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ دابه‌زاندنی قه‌باره‌ی ژێرخاككردنی زبڵ له پێناو پاراستنی ژینگه.
یه‌كێك له گرنگترین كێشه‌كانی شاری رۆما بریتییه له زبڵ و چۆنیه‌تیی له‌ناوبردنی زبڵ و هاووڵاتییانیش له دۆخه‌كه رازی نین.
یه‌كێك له كێشه‌كانی شاری رۆما ئه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت شوێنی نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی زبڵی تێدا ژێر خاك بكرێت.