گوته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر راى گه‌یاند، هه‌ڵمه‌تى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێ تابلۆ به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش ده‌ست بەسەر ژماره‌یه‌كى تر له‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا گیراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى نیسانى 2017 فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رێتى هاتووچۆى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌مرۆ له‌هه‌ڵمه‌تێكدا له سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانى شارى هه‌ولێر توانراوه له‌ماوه‌ی سێ كاتژمێردا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆری ئوتومبێلی بێ تابلۆ و جام ره‌شدا بگیرێت.
زیاتى گوتى، رێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر شۆفێرى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گیرێته به‌ر و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ى هاتووچۆى هه‌ولێر ئاماژه‌ى دا، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه خۆیان توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی نه‌كه‌ن و سزاكان قورسن، بۆیه پێویسته خۆیان له‌وكارانه بپارێزن.