یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان پابه‌ند نین به فه‌توای قه‌ده‌غه‌كردنی شۆفێریی خانمان و ئه‌و جۆره فه‌توایه تایبه‌تن به وڵاتی سعوودیه.
دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ناوی كتێبێك بڵاو كرایه‌وه كه ده‌ری ده‌خات به‌لای ژماره‌یه‌ك زانای خه‌ڵكی سعوودیه حه‌رامه ئافره‌ت شۆفێری ئۆتۆمبێل بێت، چه‌ندان ده‌نگدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ كه‌وته‌وه، یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامیی كوردستانیش له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م جۆره فه‌توایانه تایبه‌تن و بۆ وڵاتی سعوودیه ده‌ركراون، هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
له وه‌ڵامه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن "د. ئه‌حمه‌ی شافیعی" ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراوه هاتووه: به نیسبه‌ت ئێمه، ئه‌م فه‌توایه نامۆیه و دووره له واقیع و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت.
شافیعی روونی كرده‌وه: بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره فه‌توایانه هیچ خزمه‌تێك به بنه‌ما گشتییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناكات، به‌تایبه‌تیش ده‌ست خستنه ناوه‌وه‌ی سه‌روه‌ری وڵاتێكه كه خۆی چه‌ندان زانای گه‌وره و پسپۆڕی هه‌یه له بواری فیقهی ئیسلامی و لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌یه، پێویستی به هاورده‌كردنی فه‌توای هیچ شوێنێكی تره‌وه نییه، له هه‌مان كاتیش‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه بۆچی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ڕێگه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نامیلكانه ده‌دات، كه ده‌بێته هۆی تێكدانی كه‌شوهه‌وای ئارامی نێو كۆمه‌ڵگه و دڵه‌ڕاوكێ و كێشه‌ی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و په‌رته‌وازه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، زیاتر ناسه‌قامگیری و ئاسایشی ناو خێزان تێك ده‌دات.
له‌باره‌ی فه‌تواكه‌ش گوتی: ئه‌وانه‌ی فه‌توای حه‌رامیه‌تی شۆفێریی ئافره‌تانیان داوه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌حیح و دروست و سه‌ریحیان نییه له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له كتێبه‌كه‌دا هاتووه و فه‌توایان پێ دراوه، هیچ كامیان (صریح الدلاله) نین و نابنه حوجه‌ی قه‌تعی و پشتیان پێ نابه‌سترێ له ڕووی فه‌تواوه، به‌ڵكو زیاتر وه‌هم و خه‌یاڵه و هه‌ندێ "ئیتینباته" بۆچوونه‌كانیان له واقیعی گه‌وره‌یی و فراوانیی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دووره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه ئه‌وان هه‌موو ئه‌و جۆره فه‌توایانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به په‌سندی نازانن و ده‌ڵێ: "پێمان وایه پێچه‌وانه‌ی ئازادییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ناگونجێن له‌گه‌ڵ واقیع و هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا، چونكه ئه‌سل و بنه‌ما له شته‌كاندا رێگه‌پێدانه – الأصل فی الأشیا‌و الإباحه – ما دام ده‌لیلێكی سه‌حیح و سه‌ریح نه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی، بۆیه ئافره‌تان ده‌توانن شوفێری بكه‌ن به مه‌رجی تایبه‌تی خۆی، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا رێگه‌یان پێ دراوه كه سواری هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكی سواری ببن و هیچ رێگه‌یان لێ نه‌گیراوه، ئه‌مڕۆش ئۆتۆمبێل شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵانه‌یه بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری ڕۆژانه".