منداڵێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵان له شارى سلێمانى خۆى خنكاند و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستى پێ كردووه و پۆلیسى شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت، گوته‌ى هاورێكانى وه‌رگیراوه و هۆكارى خۆ خنكاندنى منداڵه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى نیسانى 2017 سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به"وشه"ى راگه‌یاند، منداڵێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵان به‌په‌ت خۆى خنكاندووه و به‌گوێره‌ى قسه‌ى دایك و باوكى منداڵه‌كه‌ش هیچ كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بووه.
زیاتر گوتى، منداڵه‌كه ناوی (م.س)ه‌و خوێندكاری قۆناغی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قلیاسانی شاری سلێمانی بووه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د راى گه‌یاند، كه له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه له روودانى خۆ خنكاندنى منداڵه‌كه‌دا گوته‌ى هاورێكانى وه‌رگیراوه و ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و منداڵه له قوتابخانه‌كه ئانجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رگرتووه‌ته‌وه و له دوو وانه ده‌رنه‌چووه، بۆیه ره‌نگه ئه‌وه هۆكارى خۆ خنكاندنى بێت.