ئیڤانكا تڕه‌مپ، كچی دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته به‌رلین بۆ به‌شداریكردن له پاڵ سه‌رۆك و گه‌وره به‌رپرسانی وڵات له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به ئافره‌تان.
ئه‌و كۆنگره‌یه به به‌شداریی گرووپی 20 وڵات به‌شداری ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ریه‌ك له گه‌وره سه‌ركرده‌ی وه‌ك ئه‌نجیلا مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و كریستین لاگارد سه‌رۆكی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدار ده‌بن، له پێناو پاڵپشتیكردنی ئافره‌ته سه‌ركرده و پله‌داره‌كان.
ئیڤانكا تڕه‌مپ وه‌ك ڕاوێژكاری نافه‌رمی باوكی له كۆشكی سپی كار ده‌كات و رۆڵێكی نائاسیی ده‌گێڕێت.
پێش ماوه‌یه‌ك ره‌خنه له ئیڤانكا كرا به‌وه‌ی وابه‌سته‌ی كاره‌كه نابێت و نزیكیی له باوكی، وای كردووه شلكار بێ، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند وه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێكی دیكه‌ی كۆشی سپی كار ده‌كات و وابه‌سته‌یه، هه‌روه‌ها خۆبه‌خشه و هیچ مووچه و پاداشتێك وه‌رناگرێت.
مانگی رابردوو وێنه‌یه‌كی ئیڤانكا تڕه‌مپ بڵاو كرایه‌وه، كه له شان مێركڵ بوو و له سه‌ردانێكیدا بۆ كۆشكی سپی.
تڕه‌مپ، له‌گه‌ڵ مێركل و لاگاردا له‌و كۆنگره‌یه‌ی ئێسته‌دا ماوه‌ی دوو رۆژ به‌شداریی گفتوگۆكان ده‌كات، هاوكات هه‌ریه‌ك له خانمه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا كریستیا فریلاند و مه‌كسیمای شاژنی هۆڵه‌ندا به‌شداری ده‌كه‌ن.