وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه له هه‌فته‌ى ڕابردوودا هیچ سه‌رپێچییه‌كى وا له یه‌كخستنی وتارى هه‌ینى مامۆستایانى ئایینى تۆمار نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له هه‌فته‌ى ڕابردوو هیچ سه‌رپێچییه‌كى وا تۆمار نه‌كراوه له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئایینى له كاتى وتارى هه‌ینى مامۆستایان‌دا.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى ده‌ڵێت، له هه‌فته‌ى ڕابردوو هه‌ندێك مامۆستای ئاینى پابه‌ندى یه‌كوتارى هه‌ینى نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى بابه‌تی وتارى هه‌ینى نه‌بوون له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه، به‌ڵكو ته‌واوكارى وتارى هه‌فته‌ى پێشوویان مابوو.
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌ڵێت، دیاریكردنى وتاری هه‌ینى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه و سوپاسى مامۆستایانى ئاینى ده‌كه‌ین كه پێوه‌ی پابه‌ند بوونه، ئه‌وه‌ش ماناى وایه كۆنفرانسه‌كه ده‌ره‌نجامى باشى هه‌بووه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنفرانسێكى به‌رفره‌وانى بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى وتارى ئاینى و قوتابخانه ئاینییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دا.