كه‌مێك پێش ئێسته عومره‌كارێكى پارێزگاى سلێمانى له شارى مه‌كه له سعوودیه كۆچى دوایى كرد و ئه‌و كۆمپانیایه‌ى سه‌رپه‌رشتى گه‌شته‌كه‌ی ده‌كات هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حاجى ئامانج به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیایى پاڕه‌زان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پیش ئێسته له شاری مه‌كه‌ی پیر‌وز له سعوودیه عومره‌كارێك به‌ناوی (كامل فایه‌ق عه‌زیز) گه‌رایه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگار و گیانى له ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیایى پاڕه‌زان گوتى، ئه‌م حاجییه خه‌ڵكى ناوچه‌ى قه‌ره‌داغی سه‌ر به پارێزگاى سلێمانییه و له خوا پاڕێینه‌وه كه لێی خۆش بێت.
به‌گوێره‌ى دوایین ئامار كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان به "وشه" دراوه، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ى 11 هه‌زار كه‌س گه‌شتى سعوودیه‌یان كردووه بۆ ئه‌نجامدانى عومره و كۆى تێچووه‌كه‌شى ده‌كاته نزیكه‌ى 10 ملیۆن دینار.