بە شێوەی سرووشتی ئازاری پشت مەهێڵە

:: PM:10:44:25/04/2017 ‌


پشت ئێشە تەمەنی بۆ نییە و یەك هۆكاری تایبەتیشی نییە، بەڵام بە گشتی، وەرزش دەتوانێ لە زۆربەی ئازارەكانی پشت ڕزگارت بكات، توێژەرانیش هەمیشە ڕێگەچارەی سروشتی لەوبارەیەوە دەدۆزنەوە. 

كام مەشقی وەرزشی یارمەتی تووشبووان بە پشت ئێشە دەدات؟ 
مەشقی بەهێزكردنی و كشاندن یان گورجكردن بە مەبەستی بەهێزكردنی ئەو ماسولكە و جومگە و بەستەر و دیسكانەی كە تەندروستی و جووڵەی پشت دەپارێزن. 

لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كەسانی تووشبوو بە ژێر پشت ئێشەیەكی درێژخایەن كە هەفتانە تەنیا 4 رۆژ مەشقی وەرزشی ئەنجام دەدەن، ئەوا ئازارەكەیان بە رێژەی 28% كەم دەبێتەوە و ئاساییبوونی جووڵەی پشتیان بە رێژەی 36% زیاد دەكات بە بەراوردكردن لەگەڵ ئەو تووشبووانەی كە مەشقی وەرزشی ئەنجام نادەن. 

سەرەتا بە تەنیا 10 خولەك مەشقی وەرزشی بكە، پاشان بەرە بەرە ماوە و توندی مەشقەكە زیاتر بكە، بەڵام هەرگیز سنوورەكانی توانات مەبەزێنە، دوور بكەوە لە هەر مەشقێكی توند كە ئازاری پشتت زیاتر بكات وەك مەشقی بەرزكردنەوەی قاچەكان لەكاتی پاڵكەوتندا یان بەرزكردنەوەی قوڕسایی لە سەرەوەی ئاستی كەمەردا، هیچ وەرزشێك مەكە كە بگاتە خاڵی پەیداكردنی ئازار بۆ هەر بەشێكی لەش، پاشان مەشقێكی مامناوەندی رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك و بە بەردەوامی سوودی زۆری دەبێت.

ئەو مەشقە وەرزشییانەی كە گونجاون بۆ تووشبووان بە پشت ئێشە لەژێر چاودێری راهێنەر بریتین لە: مەشقەكانی بەهێزكردنی ماسولكە Strength training، گورجكردنی ماسولكەكان Stretching وەك: یۆگا Yoga، وەرزشی هەوایی Aerobic exercises وەك رۆیشتن، مەلە، لێخوڕینی پایسكل.

سه‌رچاوه‌: صحتی


وشە - وشه‌