لە پڕۆژەیەكی ئاوی سلێمانی 140 گولـله‌ هاوەن دەدۆزرێتەوە

:: PM:02:24:26/04/2017 ‌
دەزگەی گشتی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە پڕۆژەیەكی ئاوی ریسایكلینی سلێمانی 140 گوللە هاوەنی 60 ملمیان دۆزیوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ی نیسانی 2017 لە راگەیاندراوێكی دەزگەی گشتی كاروباری میندا هاتووە، بە مەبەستی دڵنیایی لە نەبوونی پاشماوەكانی جەنگی وەك مین و تەقەمەنی لە پرۆژەی ئاوی ریسایكلینی لە سەر ئاوەرۆی تانجەرۆ و شیوی چاڵەرەش كە درێژایی ۳۷٠ مەترە داواكارییەك پێشكەشكرا و پشكنین بۆ ناوچەكە كرا. 

لە راگەیەنراوەكەدا زیاتر روون كراوەتەوە، دوای دەست بەكاربوونی تیمەكانی پاكسازی مین لە رۆژی۲۳ نیسان كە بۆ ماوەی شەش رۆژ پرۆسەی پشكنینەكە بەردەوام دەبێت و لە سێ رۆژی یەكەمی پرۆسەی پاكردنەوەی مین و تەقەمەنی تواندراوە زیاتر لە۱٤٠ گوللە هاوەنی ٦٠ ملم و ۱ كوللە هاوەنی ۸٠ ملم و ٤ دانە فیوزی هاوەن بدۆزرێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، ئەو گوللە هاوەنانەی دۆزراوەنەتەوە گشتیان مەترسیان بۆ سەر هاووڵاتیان هەیە و ئەگەری  تەقینەوەی گەورەی لێ‌ دەكرا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم