بەپەلە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت
لەسەر داوای مەلایەک دوو دەستە كلینێکس دەخوا

:: PM:02:30:26/04/2017 ‌

هاووڵاتیەك لەشاری هەولێر دوو دەستە كلینێکس دەخوات و لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری هەولێر دەخەوێندرێت و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێریش ئاشكرای دەكات، بەزووترین كات نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارسەم 26ی نیسان/ئەپریل، فاخیر كرمانجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئافرەتێک گەیەندراوەتە نەخۆسخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر كە بڕێكی زۆر كلینێکسی خواردووە و ئێستا لەنەخۆشخانەیە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەو ئافرەتە بە قسەی مەلایەك دوو دەستە كلینێکسی خواردووە و ئێستا ئامادەكاری بۆ دەكرێت بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری، چونكە كلینێکسەكە لە گەدە و ڕیخۆڵەی گیر بووە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

مەلایەک لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەلەڤزیۆنەکانی کوردستان چەندان جار رای گەیاندوە، هەرکەسێک بیهەوێ کێشی دابەزێنێت كلینێکس بخوات و ئەو ئافرەتەیش لەسەر ئەو رێنماییە دوو دەستە كلێنسی 300 دانەیی خواردووە.








وشە - رامیار جەواد