ته‌نیا له دوو هه‌فته‌دا، پێنج فێستیڤاڵى عه‌شیره‌ته جیاجیاكان له سنوورى گه‌رمیان به‌ڕێوه چوون، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى له ئاست چالاكانى مه‌ده‌نى، نووسه‌ران و شاره‌زایان دروست كردووه، ئه‌وان پێیان وایه، له پشت فێستیڤاڵى عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى حزبى هه‌یه، به‌ڵام دواجار به زیانى دۆزى نه‌ته‌وه‌یى كورد و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه كۆتایى دێت. ئه‌وه جگه له‌و شوێنه‌واره نه‌رێنییانه‌ى له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جێیان دێڵێت.
له كۆتای ئادار و سه‌ره‌تاى نیسانى ئه‌مساڵ، لانى كه‌م پێنج فێستیڤاڵى عه‌شیره‌ته‌كان له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان به‌ڕێوه چوون، به‌شدارانى فێستیڤاڵه‌كان له ئه‌ندامانى عه‌شیره‌ت بوون، خاڵى هاوبه‌ش له‌و فێستیڤاڵانه‌دا، ده‌ركه‌وتنى چه‌ك و به‌رپرسه حزبییه‌كان بوون.
رزگار حه‌مید نووسه‌ری كتێبی مێژووی كه‌لار، به"وشه"ی راگه‌یاند، "وه‌ك چاولێكه‌رییه‌ك چه‌ند عه‌شیره‌تێك یه‌ك له دواى یه‌ك فێستیڤاڵیان ساز كرد، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێمه باس له نزیكبوونه‌وه‌ى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، كه‌چى هه‌ر عه‌شیره‌تێك به نمایشى هێز و بازووى عه‌شایه‌رى، خۆى له‌وانى تر جیا ده‌كاته‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێ، "كوردستان به‌راورد به عێراق وا داده‌نرا ده‌سه‌ڵاتى عه‌شیره‌ت و بیرى عه‌شایه‌رى پاشه‌كشه‌ى كردووه، به‌ڵام ئه‌و فێستیڤاڵانه پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌سه‌لمێنن".
له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان له سه‌ره‌تادا فێستیڤاڵى كه‌لارى كۆن ساز كرا، وه‌ك كۆسره‌ت بورهان له رێكخه‌رانى فێستیڤاڵه‌كه ده‌ڵێ، "ئامانجى ئێمه گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ ئه‌و راستییه‌ى كه‌لارى ئێسته، له كه‌لارى كۆنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌ڵام دواتر فێستیڤاڵى عه‌شیره‌ته‌كانى به‌دوادا هات، فێستیڤاڵه‌كه‌ى ئێمه شتێكى تر بوو".
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندان فێستیڤاڵ به‌ناوى عه‌شیره‌ته‌كانى ئۆمه‌ربل، باجه‌ڵان، كه‌ڵهووڕ، له‌ك و داوده له گه‌رمیان ساز كران كه تیایدا ئه‌ندامانى ئه‌و عه‌شیره‌تانه به‌ناسنامه‌یه‌كى عه‌شایه‌رییه‌وه به‌شدارییان كرد، زۆرێك له‌وان چه‌ك و تاقمیان به‌ستبوو، ئه‌وه‌ش زیندووكردنه‌وه‌ى سیما عه‌شایه‌رییه‌كه بوو.
ئارام محه‌مه‌د مامۆستا له كه‌لار، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "حزب له نه‌وه‌ته‌كاندا و له گه‌رمه‌ى شه‌ڕى ناوخۆدا بیرى عه‌شایه‌رییان زیندوو كرده‌وه له‌پێناو راكێشانى خه‌ڵك بۆ خۆیان، ئێسته خه‌ریكه هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه".
زیاتر ده‌ڵێ، "ره‌نگه ئه‌وه به‌هۆى نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردن و بۆ دروستكردنى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى عه‌شایه‌رى. له‌به‌رئه‌وه به‌رپرسانى باڵاى حزبى حاكم له ده‌ڤه‌ره‌كه له‌و فێستیڤاڵانه‌دا ده‌بینران".
عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ندامی نووسینگه‌ی گه‌رمیانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات، "له جه‌نگى داعش ته‌واو نه‌بووین، له‌ولاوه فێستیڤاڵى عه‌شیره‌ت ساز ده‌كرێت، پاره‌یه‌ك له‌و فێستیڤاڵانه خه‌رج كرا، ئه‌گه‌ر به خه‌ڵكى هه‌ژار بدرایه زۆر باشتر ده‌بوو".
رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كانی عه‌شیره‌ت، پاساو بۆ چالاكییه‌كه‌یان دێننه‌وه، ئه‌وان به‌گشتى ئامانجى كاره‌كه‌یان له "به‌هێزكردنى پێوه‌ندیى كۆمه‌ڵایه‌تى" ده‌بیننه‌وه.
سالار عه‌زیز له رێكخه‌رانی فێستیڤاڵى باجه‌ڵان، بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "ئامانج له فێستیڤاڵه‌كه‌مان كۆكردنه‌وه‌ی خزمانی عه‌شیره‌ته له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان له‌لایه‌ك و زیندووكردنه‌وه‌ی كولتوور و داونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌لایه‌كی تر ".
ژنانى چالاكى مه‌ده‌نى، ترسیان له زیندووكردنه‌وه‌ى داونه‌ریته خێڵه‌كییه‌كان هه‌یه، له‌و روانگه‌یه‌وه كه نه‌ریته خێڵه‌كییه‌كان به‌رده‌وام به زیانى ژنان ته‌واو ده‌بن.
شانۆ جه‌مال چالاكی ژنان، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "هه‌میشه ره‌خنه‌ى ئه‌وه ده‌گیرێت كه دادگاكان ئه‌وه‌نده‌ى دیوه‌خانى عه‌شایه‌ره‌كان كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئێسته‌ش له‌و رێگه‌یه‌وه دیوه‌خان له دادگا به‌هێزتر ده‌كرێ".
زیاتر ده‌ڵێ، "ده‌یان كێشه‌ى كوشتنى ژنان خراوه‌ته ده‌ست عه‌شیره‌ت و سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌وه كه دواجار به زیانى دۆسیه‌ى ژنان كۆتایان هاتووه، له‌به‌رئه‌وه فێستیڤاڵى عه‌شیره‌ت لاوازبوونى حوكمى یاسا ده‌گه‌یه‌نێت".
گه‌رمیان- سه‌بری هۆرینی