ئازاری شان.. هۆكار و چارەسەرییەكەی

:: PM:09:44:29/04/2017 ‌

زۆرێك بەدەستی ئازاری جومگەی قۆڵ و شانیانەوە دەناڵێنن كە هۆكاری جیاوازی هەیە، سەرەتا ئەو كەسە وا دەزانێت كە تەنیا گرژبوونی ماسولكەیە، بەڵام چارەسەرییەكە زەحمەت دەبێت بەرەو راهێنان و چارەسەری سروشتی و راستكردنەوەی ماسولكەی جوڵاندنەوەی شان.

ئەو كەسانە دوای ئەوەی سەردانی پزیشك دەكەن بۆیان دەردەكەوێت كە تووشی نەخۆشی رەقبوونی شان یان بەكلسبوونی جومگەی شانیان بوونەتەوە، واتە بۆشایی نێوانی سەری ئێسكەكانی ناو جومگەكە كە لەخۆیدا تەسكە، بەتایبەتی لەكانی جوڵاندنی دەستەكان بۆ سەرەوە، ئەوە ئێسكەكان پاڵەپەستۆ دەخەنە سەر بەستەرەكانی جومگە و ئەو مادە لینجەی لە نێوانیاندا هەن، بۆیە كاردانەوەی سیستەمی بەرگری هەوكردنێكی بەئازار و توند دروست دەكات كە پێویستی بە چارەسەری دەرمانە.

باشترین شت لەو حاڵەتە پاڵەپەستۆ نەخستنە سەر قۆڵەكانە وەك دكتۆر رۆدیگز ئارینس گەورە پزیشك لە سەنتەری نەشتەرگەری قۆڵ و رووداوە وەرزشییەكان لە نەخۆشخانەی رۆلاند لە شاری بریمەن لە ئەڵمانیا باسی لێوە دەدات.

بۆیە سەرەتا پێویستە جوڵانەوەی كەم بكەیتەوە كە ئازار دروست دەكەن، دواتر چارەسەركردنی ئێش و ئازارەكان بە دەرمان و دواتر هەندێك راهێنان بۆ گەڕاندنەوەی جومگەكە بۆ باری ئاسایی خۆی.  

 سەرچاوە: دی دەبڵیو



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل