وه‌لید بن ته‌ڵال شازاده و ملیاردێری سعوودیه، ناوی كه‌وته لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تییه‌كانی دنیا و له ناو عه‌ره‌بدا ده‌وڵه‌مه‌ندترینه.
به‌پێی دواین لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی دنیا كه له‌لایه‌ن بلوومبێرگ بڵاو كراوه‌ته‌وه وه‌لید بن ته‌ڵال خاوه‌نی كۆمپانیای هۆڵدینگ، به خاوه‌ندارێتی 14 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار، به یه‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی عه‌ره‌ب دێت و له ئاستی دنیاشدا له ریزبه‌ندی 136 جێی گرتووه.
سلێمان حه‌بیب پزیشكی سعوودیه و خاوه‌نی گرووپی پزیشكیی ''سلێمان حه‌بیب''، به خاوه‌ندارێتی 13 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار له ریزبه‌ندیی دووه‌م كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌مه‌ندی عه‌ره‌ب دێت، له ئاستی دنیایشدا له ریزبه‌ندی 157دایه.
جێف بێزوس دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئامازۆن، به خاوه‌ندارێتیی 200 ملیار دۆلار به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تیی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، محه‌مه‌د عه‌مودی بازرگانی سعوودیه، به سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین عه‌ره‌ب دێت كه خاوه‌نی نۆ ملیار و 400 ملیۆن دۆلاره، له ریزبه‌ندی 270ی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تیی دنیا دێت.
پێویسته بگوترێت جێف بێزوس دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئامازۆن، به خاوه‌ندارێتیی 200 ملیار دۆلار به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تیی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئیلۆن ماسك خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلا كه سه‌رمایه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 198 ملیار دۆلار، به دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تیی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.