ئاری ئه‌حمه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی لێخۆشبوونی 20% له قه‌رز و كرێی ئاو كردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه دوابه‌دوای داواكارییه‌كی زۆری هاووڵاتییان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو، بۆ رێكخستنی شێوازی لێخۆشبوو‌ن تا هه‌ر بڕێك بگرێته‌وه كه هاووڵاتییان ده‌توانن له كۆی گشتیی قه‌رزه‌كانیان بیده‌نه‌وه، ده‌ستیان به‌و هه‌نگاوه كردووه.
هەر هاوبه‌شێك توانای هه‌بوو هه‌ر رێژه‌یه‌ك له قه‌رز بگێڕێته‌وه، ده‌توانرێت بۆ ئه‌م رێژه‌یه داشكاندن بكرێت.
هه‌روه‌ها روون كراوه‌ته‌وه كه دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بۆ مه‌به‌ستی ئاسانكاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان له گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی كرێی ئاو و زیاتر سوودمه‌ندبوون له بابه‌تی لێخۆشبوونی به رێژه‌ی 20%، هه‌ر هاوبه‌شێك توانای هه‌بوو هه‌ر رێژه‌یه‌ك له قه‌رز بگێڕێته‌وه، ده‌توانرێت بۆ ئه‌م رێژه‌یه داشكاندن بكرێت.
پێویسته بگوترێ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مانگی رابردوو كۆمه‌ڵێك بڕیاری له قازانجی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد كه یه‌كێكیان پێوه‌ندیی به لێخۆشبوو‌ن له رێژه‌یه‌كی قه‌رزه‌كانه‌وه هه‌بوو.