شاندێكی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای گه‌شتیاری كوردستان، به‌شداری ده‌كه‌ن له پێشانگه‌ی بازاڕی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی (ATM) كه بڕیاره له رۆژانی شه‌ش بۆ نۆی ئایار له دوبه‌ی له ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ئایار، ئیبراهیم عه‌بدولعه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، به "وشه"ی گوت، پێشانگه‌كه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی گه‌شتیاری وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت، به یه‌كێك له پێشانگه گرنگه‌كانی دنیا له بواری گه‌شتیاری هه‌ژمار ده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه كه بۆ یه‌كه‌مین جاریشه زیاتر له 70 كۆمپانیای گه‌شتیاری و فڕۆكه‌وانیی هه‌رێمی كوردستان، هاوشانی شاندی گه‌شتوگوزار له ستاندی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بن.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه ئامانج له به‌شداریكردن، بریتییه له ناساندن و به بازاڕكردن بۆ شوێنه گه‌شتیاری و شوێنه‌وارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاشناكردنی به‌شدارانی پێشانگه‌كه به سروشت و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان، له بنیاتنانی شارستانی و دروستكردنی پردی پێوه‌ندی له نێوان كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان و وڵاتانی به‌شدار، به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ی كه گرنگیی زۆری له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێ دراوه.