له راگه‌یه‌نراوێكدا كه په‌یجێكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ناوی ''پاداشت بۆ دادپه‌روه‌ری'' له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ناوی سێ هاككه‌ری ئێرانی و وێنه‌كانی داناوه و له بری وه‌رگرتنی زانیاری، 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی ده‌ستنیشان كردووه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه،/ ئه‌و سێ كه‌سه كه ناوه‌كانیان بریتییه له حوسێن هاروونی، كه‌میل بهرادهرانێ سه‌لمانی و ره‌زا كازمیفهر، بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه كار ده‌كه‌ن كه سه‌ربه سوپای پاسدارانن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كردووه‌ته ئامانج.
12 كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانجی هێرشه سایبهرییهكانیان.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌وان 12 كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانجی هێرشه سایبهرییهكانیان.
باس له‌وه كراوه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و سێ كه‌سه كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ كراوه یان هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی ''دادێ ئهفزارێ ئارمان'' ، ''دادێپهردازانێ شه‌رق'' و ''مه‌حه‌ك رایان ئه‌فزار''، یان هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر هه‌یه، ئه‌وا له رێی لینكێكی تایبه‌ته‌وه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ژماره و پردی پێوه‌ندیی دانراوه بۆ ئه‌وانه‌ی زانیاری‌یان لایه، ئه‌مه‌ریكا به زمانی فارسی په‌یامه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داناوه و ئامانجیه‌تی سزای ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه بدات.