دادگە بانگێشتنامەی ئاراستەی پاشای پێشووی بەلجیکا کرد

:: PM:06:15:25/10/2016 ‌



پاشای پێشووی بەلجیکا، ئەلبێرت دووەم، وازی لە کۆشکی پاشای هێنا بۆ کوڕە بچووکەکەی لە ساڵی
2013. لەبەردەم دادگەی دەستووری بەلجیکی باڵا، سکاڵایەکی لەسەر بەرزکرایەوە لەلایەن هونەرمەند دلڤین بویڵ.

هونەرمەندی شێوەکار، دلڤین بویڵ 48 ساڵ، زیاتر لە 20 ساڵە لە دادگەیە بۆ سەلماندنی باوکایەتی پاشا.

دەزگە راگەیاندنەکانی بەلجیکا، ئەمڕۆ، سێشەمم، بڵاویانکردەوە، دادگەی دەستووری باڵا بڕیاری داوە بە بانگێشت کردنی پاشای پێشوو بۆ بەردەم دادگە، لە رۆژی 21شوبات/ فێبریوەری، دوای ئەوەی پارێزبەندی یاسای لەسەر هەڵگیراوە، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.

بۆیڵ بەو هەواڵە دڵخۆشی خۆی راگەیاند و گووتی، ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ دۆسیەکەم، بۆ ئەوەی دان بە باوکایەتیدا بنێت، ئەوەش مافی خۆمە بیسەلمێنم کە باوکمە.

لەگەڵ سەلماندنی ئەو دۆسیە، کێشەکانی بۆیڵ کۆتایی دێت و باوکی خۆی بە فەرمی دەبینێتەوە.

دلڤین بۆیڵ، لە 22ی فێبریوەر/شوباتی 1968 لە دایک بووە، دوای ئەوەی پەیوەندی لە نێوان پاشای بەلجیکا ئەلبێرتی دووەم و دایکی هەبووە، هاوسەرگیری فەرمیان کردووە، ئەم چیرۆکە لە راگەیاندنی ئەورووپی تەقییەوە، لە کۆتایی حەفتاکاندا، بەڵام پاشای بەلجیکا لە 83 ساڵیدا ئەو هەواڵەی رەت کردەوە، کە ئەو باوکی بێت، بۆیڵ، بۆ سەلماندنی راستیەکان لە هەوڵدایە.

دانیشتنی دادگای کردنەکە داخراو دەبێت، تەنها پارێزەر و سکاڵاکەرەکە لە دادگە دەبن.

ئار تی



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د