قەندەهار.. 20 فەرمانبەر لە سڕەی وەرگرتنی مووچەدا بوونە قوربانی

:: PM:07:12:21/03/2024 ‌
ئاژانسی هەواڵی فڕەنسی بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی خۆكوژیدا لە قەندەهاری باشوری ئەفغانستان لانی كەم 20 كەس كوژران. 

ئەمڕۆ 21ی ئاداری 2024، ئاژانسی هەواڵی فرەنسی "فرانس پرێس" بڵاوی كردەوە، كۆمەڵێك خەڵك لەلایەن تەقینەوەیەكی خۆكوژی كرانە ئامانج كە لە دەرەوەی بانكی كابولی نوێ لە قەندەهار كۆبووبوونەوە و لای خۆشییەوە حكوومەتی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی تەقینەوەكەی خستە ئەستۆی داعش. 

لای خۆشییەوە "ئینعام سەمەنغانی" بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە قەهار رای گەیاند، ئەو هاونیشتمانیانەی ئەمڕۆ كرانە ئامانج، فەرمانبەر بوون و چووبوونە بانكەكە بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان. 

شایەنی باسە تیمەكانی ئاسایش و بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان كردووە بە پاككردنەوەی ناوچەكە لە خوێن و پارچە جل و پێڵاوی ئەو فەرمانبەرانەی كە لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا بوونە قوربانی.


وشە - پۆڵا مەحموود