له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه گه‌وره ستراتیجییه‌ی سعوودیه بۆ په‌ره‌پێدانی شاره‌كان له ژێر ناوی ''نیئۆم'' ده‌ستی پێ كردووه، بڕیاره هوتێلێكی تایبه‌تی به ناوی تریام بنیات بنێت كه جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌ر هوتێلێكی تری دنیادا هه‌یه.
هوتێله‌كه 250 ژوور له‌خۆ ده‌گرێت كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ته‌لارسازیی ئه‌مه‌ریكی ''مارك فاسته‌ر گیچ'' دیزاین كراوه، راستییه‌كه‌ی هوتێله‌كه له‌سه‌ر پردێك به درێژایی 450 مه‌تر له كه‌نداوی عه‌قه‌به و رێك له سنووری شاری نیئۆم بنیات ده‌نرێت.
بەگوێرەی
کاماپرێس، هوتێله‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر تاڵاوێك و ژێری هوتێله‌كه له شووشه دروست ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه وایه تۆ له ئاسمان هه‌ڵواسراو بیت و هیچ شتێكت له ژێره‌وه نه‌بێت.
جگه له‌مه سه‌قفه‌كه‌شی هه‌ر شووشه ده‌بێت و میوانان ده‌توانن زۆر به جوانی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ببینن و چێژ له دیمه‌نه سروشتییه‌كان وه‌ربگرن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا مه‌له‌وانگه‌یه‌ك به درێژیی 450 مه‌تر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش له سه‌ره‌وه‌ی هوتێله‌كه دروست ده‌كرێت.
سه‌قفه‌كه‌شی هه‌ر شووشه ده‌بێت و میوانان ده‌توانن زۆر به جوانی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ببینن
وه‌ك ئاشكرایه سعوودیه پێشكه‌وتووترین شاری دنیا كه ته‌نیا پشت به وزه‌ی پاك ده‌به‌ستێت به ناوی نیئۆم بنیات ده‌نێت، هوتێل و موتێله پێشكه‌وتووه‌كانیش به‌شێكن له پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی.
ساڵی رابردووش ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه سعوودیه له پلانیدایه گه‌وره‌ترین جووت باڵه‌خانه‌ی دنیا بنیات بنێت كه له ته‌نیشت یه‌كترن و شوێنی نیشته‌جێبوونی پێنج ملیۆن كه‌سیان هه‌یه. ئه‌و باڵه‌خانانه به گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێن كه نیو كیلۆمه‌تر به‌رز و 120 كیلۆمه‌تر درێژن.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی پاشای سعوودیه، خاوه‌نداریی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كات و هه‌ر ئه‌وكات رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵ ناوی ''هه‌ره‌مه‌كانی سعوودیه''ی له‌و پڕۆژه‌یه نا. پێشبینی ده‌كرێ كۆی خه‌رجی پڕۆژه‌كه بگاته یه‌ك تریلیۆن دۆلار و له دوای ته‌واوبوونی، پێنج ملیۆن كه‌سی تێدا نیشته‌جێ بكرێت.
سعوودیه ناوی پڕۆژه‌كه‌ی ناوه ''هێڵی ئاوێنه'' و هه‌ر له پڕۆژه‌كه بۆ دابینكردنی پێداویستیی خۆراك، له شێوازی كشتوكاڵی ستوونی سوود وه‌رده‌گیرێت.
له به‌رزایی 300 مه‌تر یاریگه‌یه‌كی وه‌رزشی دروست ده‌كرێت. شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرا به ژێره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌دا ده‌ڕوات كه ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه به یه‌كتر ده‌به‌ستێته‌وه.