دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ئه‌مه‌ریكایه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وزه‌ی ئه‌و وڵاته له دانوستاندایه، یه‌كێك له گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی دانوستان، پرسی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه كه ساڵێكه وه‌ستاوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاوی به ئاموس هوكشتاین نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاسایشی وزه كه‌وتووه، تێڕوانینه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت خراونه‌ته روو.
به‌گوێره‌ی
مونیبان ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایشی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێداگریی له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی وزه كردووه، ئومێدی خواستووه كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه كاریگه‌ریی نه‌رێنییان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه هه‌یه له ناوچه‌كه كار ده‌كه‌ن.
جێی باسه ساڵی رابردوو دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس له دژی توركیا و به قازانجی عێراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێی به‌نده‌ری جه‌یهان به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدای به كارێكی نایاسایی هه‌ژمار كرد، بۆیه‌ش له‌و كاته‌وه توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی راگرتووه.
دوای چه‌ند مانگ توركیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ده‌توانرێ نه‌وت له رێی به‌نده‌ره‌كه‌وه هه‌نارده بكرێته‌وه
دوای چه‌ند مانگ توركیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ده‌توانرێ نه‌وت له رێی به‌نده‌ره‌كه‌وه هه‌نارده بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره كێشه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت و مافی كۆمپانیاكان، بووه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
له بودجه‌ی عێراقدا حیساب بۆ خه‌رجییه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه، كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت ئاماده نین به‌گوێره‌ی هه‌مان گرێبه‌ستی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان درێژه به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بده‌ن.