له نه‌ورۆزدا گه‌شتی هاووڵاتییان له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر زۆر په‌ره ده‌ستێنێت و قه‌ره‌باڵغیی شه‌قامه‌كان و خراپیی ئۆتۆمبێله‌كان، زۆرجار كاره‌ساتی دڵته‌زێنی به‌دواوه بووه. ته‌نیا له 10 رۆژی رابردوودا له ئێران 417 كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست داوه.
ته‌یموور حوسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران، به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند جگه له مردنی 417 كه‌س، 11 هه‌زار و 392 كه‌س بریندار بوون.
ئه‌و پێی وایه گه‌شتی هاووڵاتییان له‌مساڵدا به‌راورد به ساڵی رابردوو، كه‌می كردووه، ماندوویی و خه‌واڵوویی شوفێران و پێشێلكردنی رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆی به گرنگترین هۆكاری رووداوه‌كانی هاتوچۆی له‌م نه‌ورۆزه هه‌ژمار كردووه.
ژماره‌ی قوربانییانی هاتوچۆ له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه ژماره‌ی دانیشتووانی 448 ملیۆن كه‌سه، له ساڵێكدا كه‌متره له 20 هه‌زار كه‌س، له كاتێكدا ئێران به 87 ملیۆن كه‌س، نزیك ە لە هەمان ژمارە
به‌پێی ئاماره‌كانی دنیا، ژماره‌ی قوربانییانی هاتوچۆ له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه ژماره‌ی دانیشتووانی 448 ملیۆن كه‌سه، له ساڵێكدا كه‌متره له 20 هه‌زار كه‌س، له كاتێكدا ئێران به ژماره‌ی دانیشتووانی 87 ملیۆن كه‌س، نزیك له هه‌مان ژماره‌ی قوربانیی رووداوه‌كانی هاتوچۆی له ساڵێكدا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئێران
ئینته‌رناشناڵ، جگه له‌و ژماره زۆره قوربانییه‌ی كه به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له ئێران تۆمار ده‌كرێن، ئه‌وا 15 تا 20%ی بریندارانی رووداوه‌كانی هاتوچۆ كه‌مئه‌ندام ده‌بن .
له ئێران ستانداردی ئۆتۆمبێله‌كان زۆر نزمه و زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌رهه‌می ناوخۆیین و زۆربه‌یان له كاتی رووداوی هاتوچۆ، ته‌نانه‌ت په‌ڕه‌شووته‌كه‌یان ناته‌قێت تا پارێزگاری له سه‌رنشینه‌كان بكات.