حكوومه‌تی فڕه‌نسا چه‌ند رۆژێك دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی رووسیا، بڕیاری دا هۆشداریی ته‌ناهیی بگه‌یه‌نێته به‌رزترین ئاست.
گابریل ئیتێل سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه دێت كه رۆژی هه‌ینی مۆسكۆی كرده ئامانج و قوربانییه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
داعش به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆی له ئه‌ستۆ گرت و به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م 137 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون.
له هاوینی ئه‌مساڵدا پاریس میوانداریی ئۆڵه‌مپیك ده‌كات
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، فڕه‌نسا له كاتێكدا ئه‌و هۆشدارییه ده‌دات، له هاوینی ئه‌مساڵدا پاریس میوانداریی ئۆڵه‌مپیك ده‌كات و فڕه‌نسا پێی وایه، ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه كه داعش له فڕه‌نساش رووداوی هاوشێوه دووباره بكاته‌وه، بۆیه له ئێسته‌وه رێوشوێنی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر.
به‌گشتی هۆشدارییه ته‌ناهییه‌كانی فڕه‌نسا سێ ئاستی هه‌یه، ئاستی سێیه‌م كاتێك راده‌گه‌یه‌نرێت كه ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌بێ هێرشی چه‌كداری یان تیرۆریستی بكرێته سه‌ر فڕه‌نسا.
له كاتی ئاستی سێیه‌می هۆشداریی ته‌ناهی، ژماره‌ی هێزه‌كانی فڕه‌نسا و پۆلیس و ئاسایس له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك فڕۆكه‌خانه و مۆڵ و ناوه‌نده مه‌زه‌وییه‌كان زیاتر ده‌كرێن.