مەلا سالار چۆمانی حەوتەم ژنی مارە كرد و ئێستە چواری لا ماوە.

:: AM:11:02:25/03/2024 ‌
مەلا سالار سەلەفی كە وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشت لە چۆمان، حەوتەم كچی مارە كرد و ئێستە لەگەڵ چوار ژنیان دەژی و لە سیانیش جیا بووەتەوە.

ئەم هاوسەرگیرییەی مەلا سالار كە رێگەی داوە خاتوونەكە لەچك نەكات، بەگوتەی دراوسێكانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە مەلا ئەو كچەی بە خۆشەویستی هێناوە و دڵی نایەت قسەی بشكێنێ.

بەڵام وەك پەیامنێری "وشە" ڕای گەیاند، ئەو هەڵمەتی ژنهێنانەی مەلا سالار ترسی لای خەڵكی چۆمان دروست كردووە و نیگەرانن لەوەی پیاوی تر چاوی لێ بكات یان كچی زیاتر حەز بكەن هاوسەرگیریی لەگەڵ بكەن.

ئەوە لە كاتێكدا لە كوردستان بە یاسا فرەژنی قەدەغەیە و دیار نییە ئەم جۆرە خەڵك لە كوێ ژن مارە دەكەن.



وشە - رامیار جەواد