تمه‌نی ئێران به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكا، مانگ به مانگ له دابه‌زیندایه و گه‌یشته نزمترین نرخ كه له مێژووی ئه‌و دراوه تۆمار كرابێت.
نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 61 هه‌زار تمه‌ن، له كاتێكدا له نه‌ورۆزی ساڵی رابردوو نرخه‌كه‌ی 51 هه‌زار تمه‌ن بوو.
تێكڕای نرخی تمه‌ن له مانگی ره‌شه‌مێدا كه دواین مانگی ساڵی هه‌تاوی بوو، بریتی بووه له 58 هه‌زار و 954 تمه‌ن و له چه‌ند رۆژی رابردوو كه نه‌ورۆز ده‌ستی پێ كردووه، به خێرایی رووی له دابه‌زین كردووه.
دراوی ئێران ته‌نیا له دوو مانگی رابردوودا یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی به‌های خۆی به‌رانبه‌ر به دۆلار له‌دست داوه
دراوی ئێران ته‌نیا له دوو مانگی رابردوودا یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی به‌های خۆی به‌رانبه‌ر به دۆلار له‌دست داوه، چونكه له مانگی شوباتدا تێكڕای نرخه‌كه‌ی بریتی بوو له 51 هه‌زار تمه‌ن.
تێكڕای نرخی دۆلار دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 35 هه‌زار تمه‌ن و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 25 هه‌زار تمه‌ن بوو.
نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن له ساڵی 2018 نزیكه‌ی سێ هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام تێكڕای نرخه‌كه له ساڵی 2020 بووه 13 هه‌زار تمه‌ن، تێكڕای نرخه‌كه له ساڵی 2021 گه‌یشته 26 هه‌زار تمه‌ن و له ساڵی 2022 گه‌یشته 35 هه‌زار تمه‌ن.
زۆربه‌ی چاودێرانی ئابووری پێیان وایه ئابووریی ئێران، داڕماوه و ته‌نیا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن داڕمانی سیاسیشی به‌دواوه بێت.