بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لەبارەی ئەو كەسەی هێرشی كردبووە سەر مامۆستایەكی ئاینی لە مزگەوتێكی شارەكەدا راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە.
ئەوقاف چیرۆكەكەی وا گێڕاوەتەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەكاتی جێبەجبكردنی ئەركی ئاینی و خزمەتكردنی ڕۆژوەوانان، لەلایەن كەسێكەوە بە ناڕەوا دوور لە ئادابی ئاینی و كۆمەڵایەتی ھێرش كراوەتە سەر مامۆستای "مزگەوتی گڵوباڵ سیتی" ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەولێر، وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم ڕوداوە ڕاستەوخۆ ڕێكاری یاسایمان لەگەڵ دەزگا پێوەندیارەكان گرتەبەر و ھەماھەنگ بووین تاتۆمەتبار گیرا.
"ھەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە دامەزراوەكانی ئەوقاف داكۆكیكار و بەریگریكار و پارێزەری ڕاستەقینەی مامۆستایانن و بەدواداچوینش بۆ ئەم ڕووداوە دەكەین تا یاسا ڕێڕەوی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت" ئەوقافی هەولێر وایان نووسیوە