لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لە دەست دا

:: AM:09:28:28/03/2024 ‌

درەنگانی شەوی رابردوو لە هەولێر بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە، دوو كەس گیانیان لە دەست دا و كەسێكی تریش بریندار بوو.

لە سەعات چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر، دوو ئۆتۆمبێل لە كاتی پێشبڕكێدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لە دەست دا.

ئەوەیش زانراوە، رووداوەكە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە كە دوو ئۆتۆمبێلەكە پێشبڕكێیان كردووە، لە ئەنجامدا دوو كەس گیانیان لە دەست دا و كەسێكی تر كە هاوشێوەی دوو كەسەكە كرێكار بووە، بریندار بوو.


وشە - رامیار جەواد