هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ‌ لە بەغدایە

:: AM:09:53:28/03/2024 ‌
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی سێی ئامادە كردووە و هەفتەی داهاتوو لە بەغدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئادار، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، بەپێی پلە بەرزكردنەوە و ئەو زیاكردنانەی لە مووچە هەیە، لیستی مووچەی مانگی ئادار رەوانەی بەغدا دەكرێ‌.

ئەوەیش باس كراوە، ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی ئادار، پەلەی لێ كراوە و ناردنی پارەش بۆ هەرێمی كوردستان وەك مانگی شوبات هێندە دوا ناكەوێت، ئەوەیش بەهۆی تەواوبوونی زۆر لە رێكارەكان.

دوێنێ‌ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەكەن و ئامادەكاریی بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی دواتریش دەكرێت.

هاوكات پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، پێنجشەم لیستی مووچەی مانگی دوو رادەگەیەنن و لیستی مووچەی مانگی سێش بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ بەغدا دەنێرن.


وشە - رامیار جەواد