روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

:: PM:08:35:28/03/2024 ‌

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی مووچەخۆرانی دا، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم خشتەی مووچەی راگەیاند، كە لە ماوەی چەند رۆژێكی هەفتەی داهاتوو زۆرینەی وەزارەت و دەستەكان مووچە وەردەگرن، بەڵام خشتەكە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە تەناهییەكانی تیادا نەبوو، وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەك پێوەست بە مووچەی ئەوان رادەگەیەنێت.

وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگە تەناهییەكان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی 28ی ئەم مانگەدا نەهاتووە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە لە نزیكترین كاتدا خشتەی مووچەكانیان بڵاو دەكەینەوە و لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەكرێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل