باندێك گیران مادەی هۆشبەریان لە گوێزدا شاردووەتەوە

:: PM:03:19:29/03/2024 ‌
دەزگا تەناهییەكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، لە بەسڕە باندێكی بازرگانیكردنیان بە مادەی هۆشبەرەوە گیران كە مادەی هۆشبەری لە گوێزدا شاردبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئادار، دەزگا تەناهییەكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، لە بەسڕە باندێكی بازرگانیكردنیان بە مادەی هۆشبەریان گرت.

روونكراوەتەوە، باندەكە لە11 كەس پێكهاتووە و لە بەسڕە و بەغدا و دیوانیە و كوت كاری كردووە و مادەی هۆشبەری فرۆشتووە.

باس لەوەش كراوە، هێزەكان توانیان ئەندامێكی باندەكەیان بگرن، دواتر لەڕێی زانیارییەكانی ئەو ئەندامەوە توانیویانە باندەكە بە تەواوی بگرن و دەست بەسەر مادە هۆشبەرەكانیشیدا بگرن.




وشە - رامیار جەواد