هه‌ر له كۆنه‌وه زۆرن ئه‌وانه‌ی باسیان له سووده‌كانی گیاكانیان كردووه، له‌وانه‌ش "مێخه‌ك" و ئه‌مه‌ش به توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، باس له چه‌ند سوودێكی مێخه‌ك كراوه.
یه‌كێك له پسپۆره‌كان ڕای گه‌یاندووه كه مێخه‌ك ماده‌ی خۆراكی گرنگ بۆ له‌ش و ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی مه‌گنیسیۆم و دژه ئۆكسانی تێدایه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ڕه‌نگه مێخه‌ك یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ پاراستن له شێرپه‌نجه و ده‌توانێت به‌كتریا بكوژێت، ڕه‌نگه ته‌ندروستیی جگه‌ر باشتر بكات و شه‌كری خوێن ڕێكبخات.
هه‌روه‌ها مێخه‌ك ته‌ندروستیی ئێسك به‌ره‌وپێش ده‌بات و برینی گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها كانزایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ پاراستنی كاركردنی مێشك و دروستكردنی ئێسكی به‌هێز.
مێخه‌ك ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه، بۆیه به‌كارهێنانی به ته‌واوی یان وردكراو بۆ زیادكردنی تام بۆ خواردنه‌كه‌ت، ده‌توانێ هه‌ندێك ماده‌ی خۆراكی گرنگت پێ بدات.
هه‌روه‌ها مێخه‌ك پێكهاته‌یه‌كی تێدایه كه پێی ده‌گوترێت "یوجینۆل" كه ده‌ركه‌وتووه وه‌ك دژه ئۆكسێنه‌رێكی سروشتی كار ده‌كات.