كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بایدن و سوودانی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه به‌هێزیی هه‌رێمی كوردستان، به واتای به‌هێزیی هه‌موو عێراق دێت و هه‌رێم به‌شێكه له به‌غدا، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا جۆ بایدن ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی نیسان، كۆشكی سپی
به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ریه‌ك له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به به‌ره‌وپێشچوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دراوه، بایدن سوپاسی پێدانی دوو مووچه‌ی كردووه له‌لایه‌ن به‌غداوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردوویانه گەیشتووە بە فەرمانبەرانی کوردستان.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بایدن پاڵپشتی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كردووه له هه‌رێمی كوردستان، له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆشكی سپی و سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراق، به ڕوونی ئاماژه به ناوی كوردستان كراوه و ڕۆڵی كورد له تێكشكاندنی داعش به‌رز هێڵراوه‌ته‌وه.