لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاو كرده‌وه، تێیدا دووپات له پاراستنی پێگه گرنگه‌كان كراوه‌ته‌وه له عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
ئه‌مڕۆ 16ی نیسان، پێگه‌ی فه‌رمیی
پنتاگۆن له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئۆستن و سوودانی، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له پاراستنی گرنگترین ''پێگه و بنكه‌كان'' كراوه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، مه‌به‌ست له پاراستنی گرنگترین پێگه و بنكه‌كان بریتییه له باڵه‌خانه دیپلۆماتی و هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپایمانان له عێراق و كوردستان، فڕۆكه‌خانه‌كانیش به‌شێكن له‌و بنكه دیپلۆماتییانه.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رپرسانی باڵای پنتاگۆن و سوودانی، باس له به مۆدێرنكردنی سه‌رجه‌م هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق كراوه، به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی سوودانی له‌گه‌ڵ ئۆستن گرنگی خۆی هه‌یه و دووپات له درێژه‌پێدانی ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كراوه‌ته‌وه له عێراق، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتن و لێكتێگهیشتنانهیه كه له نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رهه‌م هاتووه.