ئه‌ندرۆ هۆڵنێس سه‌رۆك وه‌زیرانی جامایكا، به فه‌رمی فه‌له‌ستینی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ناساند، به‌م هه‌نگاوه‌ش جامایكا هاته پاڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه داوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان، جۆنسن سمس وه‌زیری حكوومه‌تی جامایكا
ڕای گه‌یاند، پابه‌ندن به یاساكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌و به‌هایانه‌ی كه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، كه یه‌كێك له‌و به‌هایانه مافی چاره‌ی خۆنووسینه و وه‌ك جامایكا، داكۆكی له مافی ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ده‌كه‌ن.
ناساندنی دەوڵەتی فەلەستینی چارەسەرێکی ئاشتیانەیە
به‌هۆی شه‌ڕی غه‌زه‌وه، ئێسته دنیا كار ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی ئاشتییانه بۆ كۆتاهێنان به‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌ی كه حه‌وت مانگه به‌رده‌وامه، زۆر له وڵاتان پێیان وایه ناساندنی فه‌له‌ستین وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ده‌توانێت ببێته هۆی سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتاهێنان به حه‌ماس و ڕێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان، به‌ڵام بۆ ئێسته ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ته‌لئه‌بیبه‌وه وه‌ك خه‌ڵاتكردنی حه‌ماس ته‌ماشا ده‌كرێت.