روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانەوە

:: PM:09:56:24/04/2024 ‌

شەوی رابردوو لە رووبەڕووبوونەوەیەك لە نێوان هێزەكانی ئاسایش و دوو داواكراو لەسەر مادەی هۆشبەر لە هەولێر، یەكێك لە داواكراوەكان كوژرا و ئەوەیتریان بریندار بوو، لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی ئاسایش روونكردنەوەیەك لەبارەی رووداوەكە دەردەكات.

لە دەقی روونكردنەوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی بە هۆی رووبەڕووبوونەوەی دوو داواكراو لەگەل هێزەكانی ئاسایش لەكاتی جێبەجێكردنی فەرمانی دادوەر، یەكێكیان گیانی سپارد و ئەویتریان بریندار بوو، كەسوكاری ئەو داواكراوەی گیانی لەدەست داوە لێدوانیان هەبووە. 

لێرەدا رای دەگەیەنین كە تەواوی بەڵگەكان لەبەردەستی دادگادان و ئەو دۆسیە رێڕەوی یاسایی خۆی دەبڕێت، نامانەوێ جگە لە بڕیار و رێنمایی دادگاكان هیچ روونكردنەوەیەكی تر بدەین و وڵامی ئەو لێدوانانەش تەنیا لە دادگا دەدەینەوە



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل