داڵده‌دانی بكوژەکان له لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خه‌ڵكی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ كردووه و پێیان وایه، ئه‌و كاره‌ی یه‌كێتی ده‌یكات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بێ به‌هاكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و دادگاكانە، هاوكات شڵهژانیش له‌ناو خه‌ڵكی سلێمانی دروست ده‌كات، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌ر كارێك بكرێت و خه‌ڵكی تر بكوژرێت ئه‌و حزبه ده‌توانێت بكوژ داڵده بدات.
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو، كوڕێكی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له چه‌مچه‌ماڵ كوژرا، دوای ساڵێك تا ئێسته بكوژەکانى ئه‌و كوڕه‌ی نه‌گیراون، ئه‌ویش ده‌ڵێت، بكوژەکانى كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دژه تیرۆری یه‌كێتی داڵده دراون.
سه‌ركه‌وت سابیر مامۆستا و توێژه‌ر، به "وشه"ی راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه كوشتن یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه ده‌روونی هاووڵاتییان تێكده‌دات و وا ده‌كات خه‌ڵك هه‌میشه له نائارامیدا بن، حاڵه‌تێكی خراپی ده‌روونی لای خه‌ڵك دروست ده‌كات، هه‌ستكردن به نائارامی، بیركردنه‌وه و دڵه‌ڕاوكێ و بێزاری، سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌یش باش نییه و ره‌نگه شتی تری به‌دوادا بێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك زوو به ئاگا نه‌یه‌نه‌وه، یان ئه‌و كه‌سه پله‌ی وشیاری كه‌م بێت و نه‌توانێت به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێت.
باسی له‌وه كرد، كاتێك دۆخێكی شێواو و ناسه‌قامگیر دروست بێت، خه‌ڵك زیاتر هه‌ست به ترس ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه زۆر پێویستی به هۆشیاری هه‌یه، چونكه خۆی به‌رده‌وام دڵه‌ڕاوكێی له‌سه‌ره، هه‌ریه‌كه و به گرفت و كێشه‌یه‌كه‌وه گیرۆده‌یه، هه‌ر حزبه وا ده‌كات خه‌ڵك هه‌ست به ئارامی بكه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر حزبه وا ده‌كات خه‌ڵك ژیانیان له مه‌ترسیدا بێت.
ته‌حسین محه‌مه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، خراپیی دۆخی ته‌ناهی، هاووڵاتییانی سلێمانیی نیگه‌ران كردووه و ترسی له‌ناو هاووڵاتییان دروستكردووه، پێیان وایه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات تێكچوونی دۆخی ته‌ناهییه و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش ده‌بێت به رۆڵی خۆیان هه‌ستن، ناكرێت حزب ببێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ داڵده‌دانی بكوژان، كه‌واته رۆڵی یاسا و دادگا چییه ئه‌گه‌ر حزب جێگه‌ی ئه‌وان بگرێته‌وه، چونكه ئه‌وان ده‌توانن بكوژ و تاوانبار له‌هه‌ر جێ و شوێنێك بێت بیدۆزنه‌وه و به سزای بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه بێده‌نگ بن و به كاری خۆیان هه‌ڵنه‌ستن، چیتر خه‌ڵكیش پارێزراو نابن و له نائارامیدا ده‌ژین.
د. حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كاتێك رووداو و پێشهات دێته پێشه‌وه یه‌كێتی خێرا باسی دادگا و سه‌روه‌ری دادگاكان و یاسا ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی زۆر پێڕه‌وی كردبێت و لای ئه‌و دادگا زۆر سه‌روه‌ر بێت، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئارامی و سه‌قامگیری هه‌یه، له هه‌رێمی كوردستان دادگاكان و یاسا مافی خه‌ڵك ده‌گێڕنه‌وه و سزای تاوانبار ده‌ده‌ن، یه‌كێتی ده‌بێت له‌وه تێبگات هه‌ر جۆره كارێكی له‌و شێوه‌یه كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی نائارامی و شڵه‌ژان دروست بكات و بیه‌وێت به جۆرێك له جۆره‌كان پشتگیر و پاڵپشتی بكوژ بكات، ئه‌وه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگە و یاساش ده‌بێت و خه‌ڵك تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن و له ئه‌نجامیشدا پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وه یه‌كه‌مجاری نییه بكوژ داڵده بدات و له ماوه‌ی رابردووش چه‌ندان حاڵه‌تی كوشتن هه‌بووه، له‌وانه كوشتنی هاوكار جاف و چه‌ندان دۆسیه و رووداوی تری كوشتن و ته‌قه‌كردن، به‌ڵام تا ئێستە هیچكام له‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگا و یاساوه داواكراون راده‌ستی یاسا نه‌كراون.