ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە سنووری قادر كەرەم و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەكە وەستا و 2500 مێگاوات كارەبای نیشتمانی كەم بووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسانی 2024، لە ئاگادارییەكی وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان هاتووە، ئاگەداری هاوبەشانی كارەبا دەکەینەوە بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
لە ئاگادارییەكە ئاماژە بەوەیش كراوە، ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.