ئاری هەرسین: سندووقی هەڵبژاردن لە هیچ شوێنێكی كوردستان دانانرێت

:: AM:11:46:27/04/2024 ‌
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە هیچ شوێنێك دانانرێ‌ ئەگەر پارتی بەشداری نەكات.

ئەمڕۆ شەموو 27ـی نیسان، ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، سندووقی دەنگدان لە هیچ شوێنێكی هەرێمی كوردستان دانانرێت ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەكات.

زیاتر گوتی، بەبێ‌ پارتی هیچ هەڵبژاردنێك بەڕێوە ناچێت، بۆیە ئەگەر هەڵبژاردنیش نەكرێ‌ لە هەموو كوردستان دانانرێت.

باسی لەوەش كرد، هەموو خەڵكی كوردستان دەزانن ئەگەر سندووقی دەنگدان لە شوێنك دانرێت و لە شوێنێك دانەنرێت، ئەوا مانی دوو ئیدارییە و كەسیش ئەمەی قبووڵ نییە.

ئەمە نوێترین لێدوانی ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، هەموو بۆچوونەكانیش لەگەڵ ئەوەدان كە دەبێت هەڵبژاردنێكی شەفاف و بێ‌ دەستوردانی وڵاتانی ناوچەكە و دیزاینی پێشوەختە هەڵبژاردن بكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد