خۆپێشاندانی خاوەن كارگەكان دژی قاچاخچێتی سنووری یەكێتی دەستی پێ كرد

:: AM:11:40:30/04/2024 ‌

كەمێك پێش ئێستە خۆپێشاندەرانی هەولێر كە خاوەنی كێڵگەكانی پەلەوەر و بەرهەمهێنەری هێلكەن، دژی ئەو قاچاخچێتییانەی لە سنووری یەكێتی بە هێلكەوە دەكرێ، چوونەتە بەردەم مەكتەبی سیاسیی حزبەكە لە هەولێر و بە بارهەڵگر، سایدی چوون بەرەو كەركووكیان داخستووە.

ئەوان داوا دەكەن یەكێتی بەڵێنیان پێ بدات كە چیتر قاچاخچێتی بە هێلكەوە نەكات، ئەگینا پرۆژەكانیان دەكەوێت و هەلی كار بۆ گەنجان نامێنێ.

دووپاتیشی كردەوە، "تەنانەت نامەی سكاڵامان پێشكەشی بافڵ تاڵەبانی كردووە و بەڵێنی پێداین كە رێگە نەدا هێلكەی قاچاخ بێتە كوردستانەوە، بەڵام لە راستیدا تەنیا شوێنەكەی گۆڕاوە و جاران لە باشماخەوە دەهات، ئێستە لە پەروێزخانەوە هاوردە دەكرێ.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمان لە هەولێر، دەكەوێتە سەر رێگەی هەولێر-كەركووك و شەقامێكی سەرەكی پایتەختە.


وشە - رامیار جەواد