له ژێر كاریگه‌ریی چه‌ند رووداوێكی ناوچه‌یی و جیهانی، نرخی نه‌وت ماوه‌یه‌كه رووی له دابه‌زین كردووه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ئایار، گه‌یشته نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی 28ی ئاداره‌وه تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت ئێسته به 85 دۆلار و 51 سه‌نت ده‌فرۆشرێت و له سێ رۆژی رابردوودا به‌رده‌وام له نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه. سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به سه‌رووی 88 دۆلار ده‌فرۆشرا، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش تا سه‌رووی 92 دۆلار هه‌ڵكشابوو. نرخی نه‌وتی جۆری تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش بۆ 81 دۆلار دابه‌زیوه.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، پێوه‌ندیی به ئه‌گه‌ری به‌هێزی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌زه هه‌یه، وه‌ستانی ئه‌م جه‌نگه‌ش ده‌توانێت كاریگه‌ریی هه‌بێی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی بازاڕه‌كان و هێوربوونه‌وه‌ی رێڕه‌وه بازرگانییه‌كان.
قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی به‌های نه‌وت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌م رۆژانه بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، كۆ ببێته‌وه و له‌باره‌ی دیاریكردنی رێژه‌ی سوودی بانكی بڕیار بدات، پێشبینییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن سوودی بانكی هه‌ر له‌م ئاسته به‌رزه‌ی ئێسته‌یدا بمێنێته‌وه، له‌و كاته‌شدا به‌های دۆلار به‌رزتر ده‌بێته‌وه و نرخی نه‌وت بۆ كڕیاران گرانتر ده‌وه‌ستێت، بۆیه نرخه‌كه‌ی به كه‌متر له جاران ده‌فرۆشرێت.