نرخی نه‌وت جارێكی تر دابه‌زی و ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌زه له ئه‌گه‌ره‌كانی درێژه‌كێشانی جه‌نگ به‌هێزترن، هۆكاری تریش له ئاستی ئه‌مه‌ریكادا كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت هه‌بووه.
هه‌فته‌ی رابردوو چارتی هه‌فتانه‌ی بۆرسه‌ی نه‌وت به ره‌نگی سوور داخرا، گه‌یشته نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی 50 رۆژی رابردوو تۆمار كرابێت، به‌ڵام پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌م به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌گه‌ری جه‌نگ له غه‌زه، دووباره رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه و له شهوهكهیهوه كه باس له قبووڵكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن حه‌ماس ده‌كرێ، نرخه‌كه‌ی رووی له دابه‌زین كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته له دابه‌زین به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت ئێسته به 82 دۆلار ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوودا به سه‌رووی 88 دۆلار ده‌فرۆشرا، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش تا سه‌رووی 92 دۆلار هه‌ڵكشابوو. نرخی نه‌وتی جۆری تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش ئێسته به 77 دۆلار و 52 سه‌نت ده‌فرۆشرێت .
به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت ئێسته به 82 دۆلار ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوودا به سه‌رووی 88 دۆلار دهفرۆشر
هۆكارێكی تر پێوه‌سته به دواین ئاماری نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا و زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌فته‌یه قه‌باره‌ی نه‌وته‌كه له ئه‌مه‌ریكا سه‌رووی نیو ملیۆن به‌رمیل كه‌می كردووه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به چه‌ند هۆكارێكی تر، نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو، یه‌كه‌م هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، پێوه‌ندیداره بوو به دواین بڕیاری بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا كه قه‌باره‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی به به‌رزیی هێشته‌وه كه 5.5%ـه، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌و بڕیاره ئه‌وه‌یه رێ له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان بگرێت، هه‌رچه‌نده سوودی به‌رزی بانكی كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كان هه‌یه و سستی ده‌كات و له‌و كاته‌شدا داخوازی بۆ كڕینی نه‌وت داده‌به‌زێت.
چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بانكهن تا له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ رێژه‌ی سوود كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام دیار نییه له‌و كاته‌شدا رێژه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه یان هه‌ر به به‌رزی ده‌یهێڵێته‌وه.