دژی شانە نوستووەکانی داعش پرۆسەیەکی سەربازی بەڕێوەدەچێت

:: PM:03:21:12/05/2017 ‌

 

سەرچاوەیەکی تەناهیی عێراقی ڕایگەیاند هێزە سەربازییەکانی عێراق ئەمڕۆ پرۆسەیەکی سەربازییان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە دژی شانە نوستووەکانی داعش دەست پێ کردووە.

 

ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق (نینا) ئەمڕۆ هەینی لەزاری سەرچاوەیەکی تەناهییەوە ڕایگەیاند هێرشی هێزە سەربازییەکانی عێراق بەپاڵپشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەدوو میحوەرەوە  بەئاراستەی حەوزی حەمرین تاوەکو گوندەکانی شارەدێی قەرەتەپە دژی شانە نوستووەکانی داعش دەستی پێ کردووە.

 

سەرچاوەکە ڕوونیشی کردۆتەوە پرۆسەکە لەئاسمانەوە هێزی ئاسمانی عێراق پاڵپشتی دەکات و لەچەند سەعاتی داهاتووشدا ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنرێت.

 

پارێزگای دیاله‌ له‌ دوای ساڵی ۲۰۰۳ ه‌وه‌ بووه‌ته‌ ناوه‌ندی جه‌نگێكی تایفی نێوان سوننه‌ و شیعه‌،  له‌ دوای ساڵی ۲۰۱٤ و هاتنی داعش بۆ پارێزگاكه‌ و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌ند شار و شارۆكه‌یه‌ك، دۆخێكی ته‌ناهیی نائارام ئه‌و پارێزگایه‌ی گرته‌وه‌، لەئێستەشدا دوای دەرکردنی داعش لەو پارێزگایە شانە نوستووەکانی داعش دەستیانکردۆتەوە بەچالاکی.

 




وشە - سیروان