خه‌یار یه‌كێكه له میوه گرنگه‌كان كه زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌تایبه‌ت ئافره‌تان، خه‌یار له‌ش ده‌پارێزێت له وشكبوونه‌وه، چونكه میوه‌یه‌كی ئاوداره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵ و كانزای وه‌ك (كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر) و ئاسن و ڤیتامیناتی (بی،سی) و كرداری دژه ئۆكسید ئه‌نجام ده‌دات.
سووده ته‌ندروستییه‌كانی خه‌یار:
1- خه‌یار زۆر به‌سووده بۆ میزكردن و بۆڕییه‌كانی میز پاك ده‌كاته‌وه و كاری گورچیله‌ش ئاسان ده‌كات.
2- ئاسانكاری بۆ مژینی كرداری هه‌رس ده‌كات، چونكه گه‌ده پاك ده‌كاته‌وه و نایه‌ڵێت دووچاری قۆڵۆن ببێنه‌وه.
3- پێویسته خانمانی دووگیان خه‌یار زۆر بخۆن، چونكه كۆرپه‌كه‌ی ده‌پارێزێت له وشكبوونه‌وه و چرچی.
4- ده‌تپارێزێت له هه‌ستیاری سه‌رما و لووت و ئه‌نفلۆزا.
5- ده‌تپارێزێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
6- له‌ش له وشكبوونه‌وه به‌تایبه‌تی له وه‌رزی گه‌رمادا ده‌پارێزێت.
7- ڕۆژانه ئاوی خه‌یار و یه‌ك پارچه خه‌یار له‌سه‌ر چاومان دابنێین بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بمێنێته‌وه، دوای ئه‌وه به‌ئاوی سارد بیشۆین ئه‌وا پێست پاك ده‌كاته‌وه و بریقه‌داری ده‌كات و نایه‌ڵێت وشك بێته‌وه.
سه‌رچاوه/ سه‌قف نه‌فسك