كچێكی خوێندكاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی چوو بۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوون، به‌ڵام كاتێك باوكی وێنه‌كه‌ی بینین، حاشای لێ كرد.
"ئانا هایز" كچێكی ئه‌مه‌ریكییه، وێنه‌یه‌كی خۆی و "فلیپ فریمان"ی هاوڕێی كه ڕه‌شپێسته، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه، به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه بۆی بوو به كاره‌سات، چونكه كاتێك باوكی وێنه‌كه‌ی بینی، به په‌له كۆمه‌ڵێ نامه‌ی توند و سووكایه‌تی و پڕ له نه‌ژادپه‌رستی بۆ نارد.
له نامه‌كاندا، باوكی ئانا بۆی نووسی، به‌شداری ئاهه‌نگی ده‌رچوونت ناكه‌م و قستی خوێندنه‌كه‌شت بۆ ناده‌م، تۆ ئێسته لای من وه‌ك ئه‌وه وایه مردبی. ئه‌م قسانه ئه‌و كچه‌ی تووشی نا ئومێدی كرد، نه‌یده‌زانی باوكی به‌و شێوه‌یه ڕه‌گه‌زپه‌رسته.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو، فلیپ ڕه‌شپێسته و له بنه‌چه‌دا ئه‌فه‌ریقییه، هه‌ر بۆیه ئانا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌دایه باوكییه‌تی نه‌وه‌ك خۆی، چونكه باوكی ته‌نیا به دیدێكی نه‌ژادپه‌رستی ڕه‌فتاری كردووه.
دایك و باوكی ئانا، لێك جیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵان ئه‌م له‌گه‌ڵ باوكی ده‌ژیا، دوای ڕووداوه‌كه، یه‌كسه‌ر بارگه‌ی خۆی پێچایه‌وه و ڕۆشت بۆ لای دایكی و ڕای گه‌یاند كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردووه و ناتوانێ له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا بژی كه به ڕه‌گه‌زپه‌رستی مامه‌ڵه ده‌كات.