وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، گۆڕانكاریی ریشه‌یی به به‌ڕێوه‌به‌ره ته‌ناهییه‌كان ده‌كات و به یه‌ك بڕیار 59 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگاكان ده‌گۆڕێ.
وه‌ك له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه، بۆ تۆكمه‌كردنی رێوشوێنه ته‌ناهییه‌كان و خۆپاراستن له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی، له ڕیشه‌وه پلان ده‌گۆڕێ و له كۆی 81 شاری وڵات، به بڕیارێك به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌هاهیی 59 پارێزگایان گۆڕدران.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م بڕیاره ته‌نیا به‌هۆی باری ته‌ناهییه‌وه نییه، به‌ڵكوو به‌شێكه له‌و بڕیاری باری نائاساییه‌ی كه دوای كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا ئه‌نجام درا و ماوه‌ی سێ مانگی دووه‌می بۆ نوێ كرایه‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، هه‌ندێك له‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه لابراون و هه‌ندێكیان گواستراونه‌ته‌وه و جێگۆڕكێیان پێ كراوه، جێی سه‌رنجیشه له هه‌موو پارێزگاكانی باكوری كوردستان، گۆڕانكاری به به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ناهی كراوه.
شەوی 15 لەسەر 16ی تەمووز/یۆلیۆ، هەوڵی كۆدەتایەكی سەربازی لە توركیا درا، جووڵەی فڕۆكەخانەكان وەستان و سوپاسالاری توركیا بە بارمتە گیرا و سوپا بە تانك و چەكی قورسەوە بە نێو كۆڵانەكانی ئیستانبۆڵ و ئەنكەرە بڵاوەیان پێ كرا، تەلاری پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆردمان كرا و كودەتاچییەكان هەلیكۆپتەریان لە ئاسمانی ئەنقەرە دەسووڕاندەوە و رەوشێكی ئاڵۆز بەسەر ئەو وڵاتە خۆی سەپاند، دواتر لە درەنگانی شەودا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێی سكایپەوە لە تەلەڤزیۆنەكان دەركەوت و داوای لە خەڵك كرد، بڕژێنە سەر شەقام و بەرگری لە شەرعییەت بكەن، دوای پەیامەكەی ئەردۆغان، بە دەیان هەزار لە هاووڵاتییان هاتنە سەر شەقام و رووبەڕووی سوپا بوونەوە و كۆدەتاكە پووچەڵ كرایەوە.
سه‌رچاوه: سكای نیوز