لە گەرمیان منداڵێك لە پڕۆژەیەكی ئاودا خنكا

:: PM:09:57:16/05/2017 ‌

لە نێوان شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و شارۆكەی خانەقین، منداڵێكی تەمەن 7 ساڵان كەوتە ناو پڕۆژەیەكی ئاوەوە و خنكا.

نیعەمەت عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، بە"وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پڕۆژەی ئاوی باڵەجۆ كە ئاوی رووباری سیروان لە كەلارەوە دەگوازێتەوە بۆ خانەقین، منداڵێكی تەمەن 7 ساڵان خنكا.

زیاتر گوتی، منداڵەكە ناوی (رابەر حوسێن) بوو بە نەتەوە كوردە، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری بەرگری شارستانی گەرمیان دووپاتی كردەوە كە ئەو حاڵەتە یەكەم حاڵەتی خنكانە لە پڕۆژەكانی ئاوی ناوچەكە.

ساڵی رابردوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە بەنداو و رووبار و پرۆژەكانی ئاودا، 10 كەس خنكاون.

گەرمیان/ سەبری هۆرینی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل