دوای گه‌ڕانێكی زۆر له ناو زانست‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بنبڕی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بدۆزنه‌وه، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت ڕه‌نگه باشترین ڕێگه‌چاره شیری دایك بێت، جگه له‌وه‌ی چه‌ندان سوودی بۆ منداڵ هه‌یه و هه‌رگیز شیری تر جێی ناگرێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وانه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه به‌و شیره چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌هۆی بوونی ماده‌ی "هامڵت" له ناو شیری دایكدا، ده‌بێته هاوكارێكی باش بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له هه‌موو جه‌سته‌دا.
كاتارینا سفانبۆرگ له زانكۆی لۆندی سویدی و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌یه‌كی چڕ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شتێكی ئه‌فسووناوی و زۆر به‌هێز له "هامڵت" هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بكات، ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له شیری دایكدا هه‌یه.
توێژه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵان بوون، تا ئێسته ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری هه‌بووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن هێشتا باشتریش بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به ته‌واوی سه‌ر بگرێ، ئه‌وا له شیری سنگی دایكان، ده‌رمان بۆ تووشبووان دروست ده‌كه‌ن.