ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى دۆخى ته‌ناهیى شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركرد و بڕیاری دا، هێزێكى تایبه‌ت له‌و سنووره‌دا جێگیر بكرێت.
ئه‌مڕۆ 18ی ئایار/مایۆ، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له قایمقامی شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس و ئاسایشی سنووره‌كه، كۆ بوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى ئه‌نجام دا.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیوكراتى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد كه بریتی بوون له دابینكردنی هێزێكی تایبه‌ت كه له 100 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێت و دواتر دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له شارۆكه‌كه.
زیاتر گوتى، به‌رپرسانى ته‌ناهیى سنووره‌كه وه‌ڵامى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نیان داوه‌ته‌وه و به‌پێویستیان زانیوه كامێراى چاودێرى له ته‌واوى شارۆكه‌كه جێگیر بكرێن.
بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه دۆخى ته‌ناهیى شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به‌ره‌و خراپى ده‌چێت، سه‌ربارى كوژران و برینداربوونى هاووڵاتییان، تا دێت كێشه‌ی چه‌كدارى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئه‌و سنووره زیاتر ده‌بن.